ڕێگەیەكی ئاسان بۆ چارەسەری پەتای وەرزی

پەتایی وەرزی چییە؟

 

پەتای وەرزی یاخود ئەنفلۆنزای وەرزی، بریتیە لەو نەخۆشییە گواستراوەی کە توشی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت بەهۆی ڤایرۆسی جۆی ئەی و بی توشی مرۆڤ دەبێت و کار لەسەر بەرگری لەشی کەسی توشبوو دەکات کەئەمەش بۆهۆی جیاوازی بەرگری لەشی مرۆڤەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، ماوەی توشبوون بەنەخۆشیەکە لەنێوان 7 بۆ 14 ڕۆژدایە لەوماوەیەدا لەسەرەتادا نەخۆشەکە هەست بە نیشانەکانی ناکات دواتری لەبەخۆی نیشانەکانیەوە توشبوەکە نیگەراندات دواتر لەکۆتای ماوەیدا نەخۆشەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

 

 

بەرپرسانی پزیشكی لە بەریتانیا ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆش دەكەون بەوەی پشوو وەربگرن ئەمە باشترین چارەسەرە لەجیاتی وەرگرتنی دەرمان و خواردنی دژە هەوكردنەكان. 


پزیشكەكان پێیان وایە كە نەخۆشیەكان بە تایبەت نەخۆشیە درمەكان سووڕی تایبەتی خۆیانیان هەیە و پێویستە تەواوی بكەن و خواردنی دەرمانی دژە هەوكردن هێندەی پشوودان كاریگەری نابێت.

 

 ئەمە لە كاتێكدا دێت :

 

- ساڵانە 5000 كەس لە بەریتانیا گیان لەدەست دەدەن بەهۆی بەهێز بوونی كۆئەندامی بەرگری جەستەیان دژی دەرمان و دژە هەوكردنەكان . 

- چوار حاڵەت لە كۆی 10 حاڵەت كەنەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە چارەسەر ناكرێن تەنها لەڕێی وەرگرتنی دەرمانی دژە هەوكردنەوە نەبێت.

 

- پێشبینی دەكرێت هەتا ساڵانی 2050 چەندین جۆر نەخۆشی بەكتری و ڤایرۆسی دروست ببێت و ببێتە هۆی مردنی كتوپڕ لە بەرامبەر نەخۆشی شێرپەنجە كە ئێستا لە تەواوی جیهاندا هۆكاری  یەكەمە بۆ مردن .

 

لەكاتێكدا دەرمانی دژە هەوكردن چارەسەری نەخۆشیەكانی هەوكردنی پەردەكانی مێشك و هەوكردنی سییەكان و هەوكردنە مەترسیەدارەكانی دیكە پێویستە بەكاربهێنرێت ئەگەر نا ئەم نەخۆشیانە تەنها بە پشوودان چارەسەر نابێت و پێویستی بە دەرمان هەیە.

 

پرۆفیسۆر پۆل كۆسفۆرد بەڕێوبەری بەشی پزیشكی تەندروستی گشتی لە بەریتانیا دەڵێت " چەند جۆرێك نەخۆشی بڵاو پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر و دەرمانی دژە هەوكردن نییە وەك كۆكە و هەوكردنە ساددەكانی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و ئەم جۆرە نەخۆشیانە تەنها ماوەی 3 هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی چارەسەر ببێت و وەرگرتنی دەرمان تەنها چەند ڕۆژێك چارەسەری نەخۆشییەكە خێراتر دەكات ".

 

ئەم پزیشكە سێ چارەسەری ئاسانی بۆ ئەم نەخۆشییە وەرزی و پەتایانە داناوە وەك :

- پشوودان بۆ ماوەیەك

- خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە شلەمەنی 

- وەرگرتنی دەرمانە ئازار شكێنەكان وەك پاراسیتۆڵ



PM:08:33:02/12/2019