وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ماوه‌ی یاسایی باجده‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ درێژكراوه‌ته‌وه.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی د. كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوەبەری میری لەسەرەو ئاماژە بەوە دەکات" بە درێژکردنەوەى ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی مانگێکی دیکە، کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو ٣١ی کانوونەی یەکەم".
هاوکات نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت و كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كراوه و ئاماژە بەوەشدەكات كه بڕیارەكە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە.