د. رێواز فایەق: بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩.

 

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێاراقی، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٨ی  ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

 

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر یانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

 

 

 
 


PM:09:26:02/12/2019