بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە سێ سەربازی روسیا برینداربوون

له‌نزیك شاری كۆبانێ له‌ رۆژئاوای كوردستان، بۆمبێك به‌كاروانێكی سه‌ربازه‌كانی روسیادا ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ بریندار بوون.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  لە کاتی ئەرکی گه‌ڕانی هێزێكی هاوبه‌شی روسیاو توركیا، له‌رۆژئاوای ناوچه‌ی كوڕان له‌ شاری كۆبانێ بۆمبێك به‌ زرێپۆشێكی هێزەکانی روسیادا تەقیوەتەوە له‌ئاكامدا سێ سه‌ربازی روسیا بریندابوون.

 

لەمانگی ئۆکتۆبەری رابردو، هەریەک لەروسیا و تورکیا رێککەوتنێکیان بۆ دورخستنەوەی هێزە کوردییەکان لەسەر سنوری تورکیا واژۆکرد و پاش ئەو رێککەوتنەش، هەریەک لەهێزەکانی ئەو دو وڵاتە ناوبەناو دەورییەی هاوبەش لەسەر سنورەکانی تورکیا و سوریا ئەنجامدەدەن.

 



PM:09:33:02/12/2019