گەنجێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا

گەنجێکی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەنجەکە ناوی سەجاد ئیسماعیلی لە خۆپێشاندانەکانی شاری ئیلام  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا.

 

لە هەواڵەکەدا هەنگاو ئاشکراشیکردووە" دوای ئەوەی تەرمی سەجاد ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت ئەو هەواڵە میدایی بکرێتەوە. ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی سەجادیان وتووە کە دەبێ لای خەڵک بڵێن کوڕەکەمان خۆی کوشتووە".

 

 

 

 

 

 




ئه‌م بابه‌ته ‌1498 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:00:02/12/2019