لە عێراق بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و رێزگرتن لە قوربانییەکان سێ ڕۆژ پشوو راگەیەندرا.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" کە سبەی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممەى ئاينده له سه‌رجه‌م قوتابخانه و داموده‌زگاكانى په‌روه‌رده پشووى فه‌رمى دەبێت".
پارێزگای موسەنا یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باشووری ئەم وڵاتە، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری سەماوەیە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ٥٣٨،٠٠٠ کەس بووە.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له پارێزگاكانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق خۆپيشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئه‌نجامى خۆپيشاندانهكانيش توندوتيژى دروستبووه، ده‌زگا ئه‌منيى و ميدياييهكانيش باسى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى خه‌ڵك و ده‌ستى نه‌ناسراو بۆ ناوچه‌كان ده‌كه‌ن.