ئەمڕۆ لەم شوێنانە دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت

پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ نەوت دەدرێتە گەڕەكی كۆكۆییەكان تا بامۆك.

 

ئاوات محەمەد، لێپرسراوی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند" ئەمڕۆ سێ شەممە  دابەشكردنی نەوت دەگاتە گەڕەكی كۆكۆییەكان بەرە و بامۆك، دەبێت هاووڵاتیان پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوتیان پێ بێت وەك پسوڵەی نەوت و وێنەی فۆڕمی خۆراك یان وێنەی پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی".

 

هاوکات پێشتر لێپرسراوی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندبوو، كە هەفتەی دوو ڕۆژ (ڕۆژانی یەك شەممە و سێ شەممە) نەوت دابەشدەكرێت.



AM:12:02:03/12/2019