هەولێر.. باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە چوار کەسن".

 

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد" دوای ئەوەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی باندێک، توانراوە ناسنامەی چوار ئەندامیان ئاشکرا بکرێن و دەستگیریان بکەن".

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشیخستەڕوو: تۆمەتبارەكان ناویان (د.ر.م)، تەمەن ٢٠ ساڵان (ر.ر.م.) تەمەن ٢٨ساڵان، (گ.ر.ع.) تەمەن ١٩ ساڵان و (هـ.ا.ا.) تەمەن ٣٨ ساڵان، تۆمەتبارانیش دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كە هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆیین).

 

سەرچاوەکە ڕونیشیکردەوە: ئەو مادانەش بازرگانیان پێوە کردووە بریتی بوون لە کریستاڵ و هێرۆوین، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا ئامرازەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و ١١ موبایل و بڕێک پارەیان پێوە گیراوە.

 
 
 


AM:12:18:03/12/2019