نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ ٦٠ دۆلار و ٥ سه‌نت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ ٥٦ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكان جیهان  دەگەڕێتەوە  بۆ بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو  و ئەگەری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و چین لەبارەی ناكۆكییە بازرگانیەكانیان.




AM:08:48:03/12/2019