کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

بڕیار بوو ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی یاسایی هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکرێت، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراو تاکو ئێستا هۆکاری دواخستنەکەی دیار نییەو پێدەچێت بەهۆی فراکسیۆنەکان بێت. 



AM:09:09:03/12/2019