ئەمڕۆ لوتكەی ناتۆ لە لەندەن ساز دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لوتكەی ناتۆ ساز بكرێت و چەند بابەتێكی گرنگ باس دەكرێن.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەسەردانێك بۆ بەشداریكردن لە لوتكەكەدا بەرەو لەندەن بەڕێكەوت.

 

سەرۆکی ئەمریکا بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ لەندەن، رەخنەی لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە گرت و رایگەیاند" ئەوان وەک پێویست خەرجییەکانی ناتۆ دابین ناکەن و ئەرکە قورسەکە لەسەر ئەمریکایە".

 

هاوکات رێکخراوی ناتۆ لە ٢٩ ئەندام پێکدێت، تەمەنی رێکخراوەکە پێدەنێتە ٧٠ساڵەوە، ئەمریکا لەسەر ئاستی سوپا گەورەترین ئەندامی رێکخراوەکەیە و دوای ئەویش تورکیا لە پلەی دووەمدا دێت.

 
 





AM:10:27:03/12/2019