لە بەغداد گرژی ئاڵۆزییەکان بەردەوامە و خۆپیشانده‌ران سێ‌ پردی‌ سه‌ره‌كییان داخست

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵات و نەهێشتنی گەندەڵی.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، له‌ شاری‌ ناسریه‌ی‌ باشووری‌ عیراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و خۆپیشانده‌ران سێ‌ پردی‌ سه‌ره‌كییان له‌و شارە داخستووه‌، کە بریتین له‌ پردی زه‌یتون، حه‌زارات و نه‌سر.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان لە شارەكانی دیكەی باشوری عیراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، سەرباری ئەوەی ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ سێ شەممە هیشام ئه‌لهاشمی‌ شاره‌زای‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاند" عه‌قید یاسر فازڵ‌ جه‌میل محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌ بنكه‌ی‌ مه‌شقی‌ پۆلیسی‌ وزه‌ رفێندراوه‌".

 

 

 


 

 




AM:11:11:03/12/2019