گۆرانیبێژی میللی و ناسراوی میسر، شەعبان عەبدولڕەحیم بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لەدوای تێکچوونی باری تەندروستی، شەعبان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی قاهیرە و لەوێش کۆچی دوایی کردووە. زیاتر لە ساڵێکە شەعبان گیرۆدەى نەخۆشی بووە، لەدواین کۆنسێرتیشیدا لە سعودیە و بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە، لەسەر کورسی گۆرانی وت.
شەعبان عەبدولڕەحیم یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی میسر، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ شەعبان گۆرانييهكى تهنز ئامێزى لهسهر ئهبوبهكر بهغدادى، خهليفهى داعش بهناوى خهليفهى تاوانباران بڵاوكردهوه، لايهنگرانى داعشیش لهتۆڕه كۆمهڵايهتييهكان هێرشيان كرده سهر ئهو هونهرمهنده ناسراوە، هاوکات شەعبان ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شەعبان عەبدولڕەحیم لە دوا گۆرانیدا سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ریسوا دەكاتو لەسەر ئەوەی "هەموو گەلەكەت بەكوردە دژتەو خۆپیشاندان دەكەن، چونكە تۆ بەشداری شەڕی كۆبانی دژی داعش ناكەیت".
هەروەها ناوبراو ساڵی ٢٠١١ گۆرانییەکی بە زمانی عەرەبی شێوەزاری میسری بۆ پڕۆژەى دەشتی بەهەشت لە هەولێر وت و تێیدا بە پڕۆژەکەدا هەڵدەدات و باسی کورد و کوردستان دەکات.