مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوا بڕیار لەسەر کۆنگرە دەدات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوا نیوەۆڕی ئەمرۆ ٣ی کانوونی یەکەم لە سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ دوا بڕیار لەسەر بەستن، یان دواخستنی کۆنگرەی حیزبەکەیان.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە " سپی " راگەیاند" پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سکرتیڕی گشتی کۆسرەت رەسوڵ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، جگە لە بەرهەم ساڵح جێگری دووەم سکرتێری گشتی کە بەهۆی سەرقاڵیەوە لە بەغدا ناتوانێت ئامادەبێت، کۆدەبنەوە بۆ دوا بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە.

 

لە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەدا کەهەینی رابردوو سازکرا، لیژنەیەک لەچەند  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێکهێنرا بۆ نزیککردنەوەی رای جەمسەرەکانی ئەو حیزبە لەسەر چۆنێتی سەرکردایەتیکردنی حیزب و پێشنیارکردنی لە کۆنگرەدا تا بڕیاری لەسەر بدرێت، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا تاوتوێی رای ئەو لیژنەیەش دەکەن.

 

بڕیار بوو رۆژی شەممە ٢ی کانوونی یەکەم کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سازبکرێت، بەلآم لەبەر ناکۆکی و گۆرانکارییەکانی عێراق، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی رایان بەو شێوەیە دوابخرێت، بەڵام بنکەی حیزبی یەکێتی دژی دوا خستنە.

 

 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە کاتێکیدا دەکرێت کە ئیستا لەناو ئەو حیزبەدا دوو باڵی لەیەک جیا لە کێبەرکێدان، باڵێک کە بنەماڵەی تاڵەبانییەو، باڵەکەی دیش باڵی کۆسرەت رەسوڵە، کە ئەگەر ئەم دوو لایەنە نەگەنە ریککەوتنێک، رەنگە کۆنگرە بۆ ماوەیەک دواکەوێت.

 



PM:02:49:03/12/2019