وێنە.. کۆمسای هۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرا دەکات

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، کۆمسای هۆکاری وونبوونی ئەم ماوەیەی ئاشکرا دەکات.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی دەڵێت" بەهۆی خوێندنمەوە ماوەیەکە لێتان دوورکەوتوومەتەوە، بەڵام لەمەوداوا دەستدەکەم بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانم".    

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

 

 


PM:06:06:03/12/2019