شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارینی بەلێزمە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و بەفر رادەگەیەنێت و دەشڵێت" رۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئاسمان لە هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێ و نمەباران دەبارێ و دواتر دەگۆڕێ بۆ بارانی بەخوڕ".

 

دەستەی کەشناسیی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش وهەوای عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژانی داهاتوو بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند" رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لە هەرێمی کوردستان نیمچە هەو دەبێ و نمەباران دەبارێ و دواتر دەگۆڕێ بۆ بارانی بەخوڕ، هاوکات رۆی هەینی ئاسمان هەور دەبێ و بارانی بەخوڕ دەبارێ. ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و بارینی بەفریش هەیە".

 

دەستەکە هۆشداریشی داوە لە دروستبوونی هەورە بروسکە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هەروەها ماڵپەڕی ئەکوا وێزەری جیهانی کە تایبەتە بە کەش وهەوا ئاشکرای کرد" شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" شەپۆلەکە لە پێنجی مانگەوە دەستپێدەکات کە ڕۆژی پێنج شەممە دەکات، واتە لەم مانگەدا ڕۆژەکانی( ٦، ٧، ٨، ١٠، ١٤، ١٩، ٢٠، ٢٢ و ٣٠ ) مانگ بەردەوام دەبێت".

 

 

 


PM:07:10:03/12/2019