ماکرۆن هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئۆردوغان

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانۆیل ماکرۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەندێکجار هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا لەگەڵ ئەو چەکدارانەدا کاردەکەن کە پەیوەستن بە رێکخراوی داعشەوە. 

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەگەڵ ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا، ماکرۆن وتی" کاتێک کە دەڕوانمە تورکیا دەبینم ئەوان شەڕ لەدژی ئەوانە دەکەن کە لەگەڵ ئێمەدا دژی داعش جەنگان، هەروەها هەندێکجار مامەڵە لەگەڵ ئەو چەکدارانەدا دەکات کە پەیوەندیان بە داعشەوە هەیە".
بەرامبەر ئەم قسانەی ماکرۆن، چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند" سەرۆکی فەرەنسا پاڵپشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەکات، بەمەش ماکرۆن پشتگیری تیرۆر دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 3-12-2019 کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ بە بەشداریی 29 ئەندامی رێکخراوی ناتۆ لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. 

 


PM:07:10:03/12/2019