ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سێیەم دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسییەی سێوان قادر و منداڵەکانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تا ئێستا دۆسییەکەی یەکلا نەکراوەتەوە.
پارێزهری بنهماڵهی سێوان قادر بە ڕۆژنامەنووسانی رایگهیاند" پرۆسهی دادگاییكردنهكه بهشێوهیهكی ئاسایی و یاسایی بهڕێوەچوو و دادوهریش دانیشتنی چوارهمی دۆسیهكهی له سێ شهممهی ئاینده داناوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو تۆمەتباری دووەمی روداوەکە، کە ژنێکی دراوسێ سێوان قادربوو ئازادکرا.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هاوکات لە دووەم دانیشتنی دادگادا دادوەر وتەی لەخوشک و برا و دایک و باوکی سێوان قادر وەرگرت و جەختیان لە هەمان ئەو قسانە کردەوە کە لە دانیستنی یەکەمیی دادگاییەکەدا کردبوویان، باوکی سێوان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند" تا ئێستا دادگا کارەکانی بە باشی بەڕێوەبردووە و هیوادارن تۆمەتبار بە سزای یاسایی خۆی بگات".