لە شاری لەندەن لە دژی ئەردۆغان خۆپیشاندان دەستیپێکرد

دوای ئەوەی بڕیار بوو  ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لوتكەی ناتۆ ساز بكرێت و چەند بابەتێكی گرنگ باس بکرێت، بەڵام کەمێک پێش ئێستا لەدژی سەرۆک کۆماری تۆرکیا خۆپیشاندانی کوردان لەو شارە دەستیپێکرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ناوچەکە، بەهەزاران کورد گرتبوونەتەوە لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەتایبەت لە دژی ئەو هێرشانەی دەیکاتە سەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکات خۆپیشاندەران داوا لە ناتۆ دەکەن کە تورکیا دەربکات لە هاوپەیمانێتی لوتکەی ناتۆ.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە بەشداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردە جیهانییەکان  کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سازکرا.

 

هەروەها رێکخراوی ناتۆ لە ٢٩ ئەندام پێکدێت، تەمەنی رێکخراوەکە پێدەنێتە ٧٠ساڵەوە، ئەمریکا لەسەر ئاستی سوپا گەورەترین ئەندامی رێکخراوەکەیە و دوای ئەویش تورکیا لە پلەی دووەمدا دێت.

 

 




ئه‌م بابه‌ته ‌1650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:01:03/12/2019