میسی کێ بە باشترین یاریزانی مێژوو دەزانێت


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رەتیدەکاتەوە باشترین یاریزان لە مێژوودا دیاری بکات و رایدەگەیەنێت ئەو نازانێت کێ باشترینە.
لە دوای بردنەوەی تۆپەکە چەندین لێدوانی میسی بڵاوکراوەتەوەو پرسیارێکیش لەو یاریزانە کرا لەسەر باشترین یاریزانی تۆپی پێ بوو لە هەموو سەردەمەکاندا.
میسی وتی" لە راستیدا من نازانم کێ باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ و خۆشم هێندەی گرنگی بە نازناوی بە کۆمەڵ دەدەم گرنگی بە نازناوی تاکە کەسی نادەم، حەزیشم دەکرد لە جیاتی ئەم تۆپە ئاڵتوونیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان یان کۆپا ئەمریکام ببردایەتەوەو ئەوەم بە نرختر دەزانی.
لە کۆتایدا دەڵێت" کاتێک من پێنج تۆپم هەبوو، رۆناڵدۆ ژمارەکەی یەکسانکردەوە، کەمێک هەستم بە ئازار کرد.
 


PM:10:20:03/12/2019