لە عێراق بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و رێزگرتن لە قوربانییەکان دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دیوانی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند" بڕیاریانداوه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پشووی فه‌رمی بێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، بەڵام پشووه‌كان فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و كاره‌با و بانكه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له پارێزگاكانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق خۆپيشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئه‌نجامى خۆپيشاندانهكانيش توندوتيژى دروستبووه، ده‌زگا ئه‌منيى و ميدياييهكانيش باسى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى خه‌ڵك و ده‌ستى نه‌ناسراو بۆ ناوچه‌كان ده‌كه‌ن.