نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، تاکو ئێستا ٤٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون و ١٩ هەزاری دیکەش بریندارن.
جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دۆخی عیراق خوێنده‌وه و رایگه‌یاند" كه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه تائێستا ٤٠٠ كه‌س كوژراون و ١٩ هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون".
وتیشی" داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن و پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئاماژەن بۆ ترسی دەسەڵاتداران لە خۆپیشاندانەکان، دەسەڵات دەستی داوەتە بەکارهێنانی توندوتیژی کە بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران".
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیشیکردەوە: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا زۆر باشن و لەهەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.