سوودەکانی مێوژ بزانن ھەرگیز وازی لێناھێنن

مێوژ یەکێکە لە پێکهاتە بە سوودەکان لەرووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێکی تایبەتی پێبدەیت و منداڵەکەشت فێری خواردنی بکەیت، دەکرێت مێوژ بەتەنها بڕێکی لێ بخورێت، یان تێکەڵی خواردنەکانی دیکە بکرێت وەک کێک یان نانی بەیانی.


 سوودەکانی مێوژ چییە؟


1-بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودە و یارمەتی کۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بکات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەیە باشترە پرسی پزیشک بکەیت.


2-مێوژ کاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونکە توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.


3-یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سێکسیان لەدەستدەدەن، وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.


4-سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، یان لەکاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.

 

5-یارمەتی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە، هاوکات ریخۆڵە چالاک دەکات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەکان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو کەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەکرێت چارەسەرێکی گونجاوە.

 


6-لەکاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێکی گونجاوە، بەڵام دەکرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بکەیت پاشان بیخۆیت.

 


7-رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و چالاککردنی.

 

8-جەستەی منداڵ چالاک دەکات، هاوکات سەرنجی بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر کۆشش بکات.



AM:12:44:04/12/2019