تگوێز خواردن سوودی زۆرە یەکێک لە سوودەکانی لەم زستانەدا بەهێزکردنی بەرگری لەش و دەبێتە هۆی کەمی نەخۆشی.
پسپۆران پێیانوایە، گوێز رێژەیەکی زۆر لە چەوری ناتێری تێدایە، و سەرچاوەیەکی باشە بۆ پڕۆتین، بەگشتیش بەوە ناسراوە کە وزەیەکی زۆر و چەوریەکی زۆری تێدایە، بەڵام چەوریەک کە زۆر تەندروستە.
گرنگیەکانی خواردنی گوێز بە بۆ تەندروستی خانمان:
- دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە توشبون بە نەخۆشی.
- دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە
- کاریگەری لەسەر سیستمی خەو هەیە، دەبێتە هۆی رێککردنەوەی سیستمی خەو.
- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە، ئەگەر پێش نانخواردن چەند دانەیەکی لێبخۆیت، وادەکات هەست بە تێری بکەیت.
- بە چارەسەرێکی زۆر باش دادنرێت بۆ نەهێشتنی خەمۆکی، کەمکردنەوەی سترێس
- یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات، لە نەۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت.
- یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات.
- بەسودە بۆ لاوازی سێکسی.