سلێمانی.. لەبەردەم نووسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوەیەک سازکرا

ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەست بەمەبەستی کردنیان بە فەرمانبەری هەمیشەیی لەبەردەم نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە سلێمانی گردبوونەوە.

 

ئەو فەمانبەرانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هاتنی و ئەوان گردبوونەوەیان لەبەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەمەبەستی گەیاندنی پەیامەکەیانەو کە داوا دەکەن بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا.

 

ئەو فەرمانبەرانە کە هەریەکەیان چەندان ساڵە بەگرێبەست کار دەکەن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بکرێن بە هەمیشەیی تا وەک فەرمانبەرانی ئاسایی سوود لە مووچەو دەرماڵە وەربگرن.

 

تا ئێستا پرۆژە یاسایی کردنی فەرمانبەرانی گربەست لە کاتیەوە بە هەمیشەیی لەنێوان پەرلەمان و حکومەتدا گیریخواردووەو، بریارە ئەمڕۆ جارێکی تر لە پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکرێتەوە.

 

وەک راگەیەندراوە ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر تاسەری هەرێمدا نزیکەی ٢٩ هەزار فەرمانبەرن.

 



AM:11:35:04/12/2019