بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە ئهمڕۆ چوار شەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ له سهرێ كانى شهڕ و پێكدادان له نێوان هێزهكانى سووریا و توركیا رووى داوه، جارێکی دیکە لە سەرێکانێ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" جارێکی دیکە لە سەرێکانێ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەش کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوو".
لە دوای کۆنترۆڵکردنی هەردوو شارۆچکەی گرێ سپی و سەرێ کانێ چەندین تەقینەوە لەو دوو شارۆچکەیە ڕوویداوە.
لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا کە ١٧ی ئەم مانگە واژۆیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، دوای ئاگربەستەکە، نەک تەنیا لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە، بەڵكو ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تیمی تایبەتی تورکیا و گرووپی چەکدار، بە چەکی قورس و پێداویستی سەربازییەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هێزەکانیان چوونەتە سەرێ کانی و گرێ سپی و ناوچەکانی دیکە، گەمارۆ و شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکان و تۆپبارانەکانیشی لە ناوچەکە درێژەیان هەیە.