" حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت بودجە پێشکەش بکات "

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند" حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی پێشکەشکردنی بودجەی نییە".

 

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٤ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ داوایكرد هه‌رچی زووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی دیاری بكرێت، كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ته‌كه‌شی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر گۆڕی.

 

وتیشی" ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عیه‌ت بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ره‌ پێویسته‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای عیراق".

 

دوای دوو مانگ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق و کوژرانی نزیکەی ٤٠٠ کەس، هەینی رابردوو عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد و پەرلەمانیش داواکەی پەسەندکرد.

 
 
 
 


PM:07:24:04/12/2019