چەند وێنەیەکی هاوسەرە شۆخەکەی موعین ئەسفەهانی بڵادەکرێتەوە

خانمە شۆخەکەی هاوسەری موعین ئەسفەهانی کە ناوی " پانتێئا "یە ئەمجارەش دەبێتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند وێنەیەک بڵاودەکرێتەوە.

 

موعین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ هاوسەرە گەنجە شۆخەکەی " پانتێئا "دەردەکەوێت و لە وێنەیەکیدا موعین ماچ دەکات ئەمەش دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشان و خۆشحاڵی هەوادارانێکی زۆری.

 
نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادی ناسراو بە موعین ئەسفەهانی لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری نەجەف ئابادی سەر بە ئەسفەهان لەدایکبووە، لە ئێستاشدا دانێشتووی وڵاتی ئەمریکایە، دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە خاوەنی دوو منداڵی کچە بە ناوەکانی پەریچێهر و ستارە، موعین کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ناسراوە بە دوو ستایلی پۆپ و سونەتی گۆرانی دەڵێت و هەوادارێکی زۆری هەیە. 

 

 


PM:08:59:04/12/2019