ئه‌مشه‌و جارێكی تر چەکدارانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌سنوری له‌سنوری كوڵه‌جۆو خانه‌قین دایەوەو پێشمەرگە رایدەگەیەنێت کە داعشیان تێکشکاندووە.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، " تیرۆرستانی داعش به‌هاوه‌ن په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له گوندی قه‌ره‌بڵاغ داوه‌و دواتر په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌گوندی ده‌كه‌ی خۆرئاوای خانه‌قین داوه".
هەروەها هاتووە" سێ هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی گوندی قه‌ره‌بڵاغ و كردوه‌و دواتر له‌قۆڵی گوندی ده‌ككه‌وه كه ئه‌كه‌وێته سنوری خۆرئاوای قه‌زای خانه‌قین په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه".
ئاماژەش بەوە کراوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر وه‌ڵامی هێرشەکانی داعش.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم هێرشە چەکدارانی داعش بیکەنە سەر باکورو باکوری رۆژئاوای شاری خانەقین.