وێنە.. نانسی عەجرەم لەگەڵ هەر سێ کچەکەی بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوتن



ئەستێرەی لوبنانی نانسی عەجرەم و ھەرسێ کچەکەی بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەون.


هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری لوبنان نانسی عجرم، لە ڕێی هەژمارە تایبەتەکەی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەی خۆی و کچەکانی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت نانسی و کچەکانی بە ستایلێکی تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەون، کە ئەمەش بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.

 
 
نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ێ‌ە) و (یا سلام) وە (ێ‌ە ونص) بەجیھان ناسێنرا.  

 
 
نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی بەدەستهێناوە، بێ جگە لەکاری گۆرانی چڕین کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی عەرەب ئایدل.



ئه‌م بابه‌ته ‌6178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:33:04/12/2019