وەزیری دارایی: هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و نەوت رێککەوتن

وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسەکانی نەوت و قەرزەکان و بودجە رێککەوتن.

ئاوات شێخ جەناب لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانیشمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک و وتیشی: ئەگەر رێککەوتنەکە لە بەغدا جێبەجێبکرێت، کێشەی مووچە نامێنێت، حکوومەتی هەرێمیش لەبارەی دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە.

AM:09:35:05/12/2019