یەکێتی ٢١ ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەم دەبەستێت


ئەمڕۆ ٥ ی کانوونی یەکەم ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا رێكه‌وتی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ كۆنگره‌ دەبەستێت


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی٥ ی کانوونی یەکەم، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی له‌ شاری سلێمانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ كۆبووه‌وه‌.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بڕیاریدا رێكه‌وتی ٩ی کانوونی یەکەم كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ٢١ ی ئه‌م مانگه‌ش كۆنگره‌ی چواره‌م به‌ڕێوه‌بچێت.


ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی پاش ئه‌وه‌دێت، کە ناکۆکی لەسەر کاتی سازکردنی کۆنگرە لە ئارادابووم باڵی کۆسرەت رەسوڵ هەوڵی دەدا دوا بکەوێت بۆ ساڵی ئایندە، هەرچی باڵی تاڵەبانییە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە لەم ساڵدا سازبکرێت.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1078 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:18:05/12/2019