وێنە.. ئەستێرەی جیهانی گۆرانی، تایلەر سویفت سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت


ئەستێرەی جیهانی ئەمەریکا و جیهان تایلەر سوێفت، تەواو جیاواز و بەستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.


تایلەر سوێفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کەجوانی خۆی نمایش دەکات بۆ فانەکانی.



تایلەر سۆیفت لە ١٣/١٢/ ١٩٨٩ دا لە بەلسیڤینیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە دەستی بەکاری هونەری گۆرانی وتن و فێربوونی میوزیک کردووە.


لە ساڵی ٢٠٠٦دا یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردۆتەوە، دوای ئەو ئەلبومە چەندان ئەلبومی تری بڵاوکردۆتەوە.


ئەلبومەکانی تایلەر، بەیەکێک لە پڕ فرۆشترین گۆرانی بێژەکانی جیهان دادەنرێت، کە زیاتر ٥٠ ملیۆنی ئەلبومی لێفرۆشراوەو ١٥٠ ملیۆنی لێ داون لۆد کراوە.


زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی نیشتمانی و جیهانی وەرگرتووە، لە نێویاندا خەڵاتی گرامی لە ساڵی ٢٠١٥ دا وەرگرتووە کە خەڵاتێکی ناوداری جیهانی بواری هونەریە.


لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چەند جارێک ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو جیابۆتەوە.


بەیەکێک لەو هونەرمەندە جیهانیانە دەناسرێت کە بە ملیۆنەها دۆلاری بەخشیوەتە ئەو وڵاتانەی تووشی کارەسات بوونەتەوە، لەنێوانیاندا وڵاتانی ئەفەریقا.




PM:04:18:05/12/2019