بارزانی لە راگەیاندنێکدا بەبۆنەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی گەرمیان دەڵێت" تیرۆریستان خۆیان رێکخستۆتەوە و هەڕەشەیەکی جیددین".
لەو راگەیاندنەدا سەرۆکی پارتی سەرخۆشی خۆی لە بنەماڵەێ شەهیدەکان دەکات و دەڵێت" بەداخەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
دەقی راگەیاندنەکە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی رابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان رێکخستۆتەوە و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
مسعود بارزانی
٥ـی١٢ـی٢٠١٩