بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حزبوڵا و گروپه چه‌كداره‌كانی تر له به‌غدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و رویانكرده گۆڕه‌پانی ته‌حریر، ژمارەیەک خۆپیشانده‌ر به‌رچه‌قۆ دران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لایه‌نگرانی حزبوڵا و گروپه چه‌كداره‌كانی تر له به‌غدا به‌ناوی پشتیوانیكردن له خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، به‌ڵام له‌و تێكه‌ڵبونه‌دا خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌رچه‌قۆ دران.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه چه‌قۆ به‌ر سنگ و پشتی نزیكه‌ی 9 خۆپشانده‌ر كه‌وتووه و برینداربوون، سیانیش له برینداره‌كان كچن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خۆپیشانده‌رانی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام تائێستا ژماره‌كه‌یان به ته‌واوی نازانرێت.
سه‌رچاوه راشیگه‌یاندوه كه برینداربونی خۆپیشانده‌ره‌كان كاتێك بووه كه نزیكه‌ی 800 كه‌س به‌ناوی پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران چونه‌ته ناو گه‌نجانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و هه‌ر كه‌س پرسیاری كردبێت بۆچی هاتونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه یان سه‌ر به كێن، به‌رچه‌قۆیان داوه.
PM:07:41:05/12/2019