لە جامی کەنداوی عەرەبی، هەڵبژاردەی بەحرەین عێراقی لە جامەکە کردە دەرەوەو توانی یاریەکەی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لێ بباتەوە.
هەردو هەڵبژاردە لە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی یەکتربوونەوەو لە ئەنجامدا ١٢٠ خولەک ٢-٢ یەکسانبون.
کە دوو گۆڵی عێراق موهەنەد عەلی و ئیبراهیم بایش تۆماریان کردو دوو گۆڵی یەکسانبوونەوەو بەحرەینیش هەردو یاریزان، عەبدوڵا خالید و محەمەد جاسم تۆماریان کرد.
عێراق لە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە ٥-٣ دۆڕاو بەحرەین لە یاری کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاری قەتەر و سعودیە دەبێتەوە.