دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی پێشوازیكردن له‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئاشكراده‌كات و له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی نه‌وتیشه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ جێگره‌وه‌ی نه‌وت پلانی ستراتیژیمان داڕشتوه.
له‌میانه‌ی پێنجه‌مین دیداری مێرگه‌سۆر كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند، " كۆبونه‌وه‌و نزیكبونه‌وه‌ی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراقدایه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ دڵنیایی زیاتر هه‌مو ڕێكارێكی گرتۆته‌به‌ر تا به‌شه بودجه‌كه‌ی پارێزراوبێت و موچه و بار‌و ژیانی هاوڵاتیان باشتربێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌كانی تری داهات و جێگره‌وه‌ی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ستراتیژی بۆ چوار ساڵی داهاتو دارشتوه به‌شێوه‌یه‌ك سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار گرنگی زیاتری پێبدرێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بۆ هه‌رێم".
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازیشه‌وه، دارا ڕه‌شید وتی " له‌ئێستادا ئه‌و پرۆژه یاسایه ئاماده‌یه‌و له‌داهاتودا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌یاسیایه‌ك بێت له‌به‌رژه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی راسته‌قینه بێت".
له‌باره‌ی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی، وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌و لێژنه‌ی باڵاش پێكهێندراوه، ئه‌وه‌شمان به‌ڕوی بۆ به‌رپرسانی به‌غدا خستۆته‌ڕو كه پێشوازی له‌سه‌رژمێریه‌ك ده‌كه‌ین ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق بێت و هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێكی سیاسیی له‌پشته‌وه نه‌بێت"