ویکلیکس چۆن باسی عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی رۆژهەڵات و حیزبی دیموکرات دەکات ؟

بەشی دووەم


رەهائینە ئیتاڵیەکان

 
٧- قاسملۆ باسی لەوە کرد کە لەو رۆژانەدا چاوی بە باڵیۆزی ئیتاڵیا (تۆسکانۆ) کەوتوە و بەڵێنی پێداوە چی بتوانێت بیکات دەرباری سێ رەهائینە ئیتاڵیەکە کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانی تاڵەبانیەوە رفێنراون، باسیشی لەوە کرد لە رابوردودا لە چەند حاڵەتیکدا رۆڵی هەبوە لە کاریگەرکردن لە سەر تاڵەبانی بۆ ئازادکردنی رەهائین، " باوەری توندی هەیە" کە ئەمجارەش سەرکەوتو دەبێت. 

 
( ئینتباعێکی پێدام کە ئەمە یەکەمجار بو ئیتاڵیەکان پەیوەندییان پێوە کردوە و بۆ خۆی پێشتر هەوڵی ئەوەی نەداوە). قاسملۆ باسی ئەوەی کرد کە ئەو گروپانەی پەنایان بۆ تێرۆریزم بردوە بایەخی زیاتریان لە حزبی دیمەوکراتی کوردستانی ئێران پێدراوە، جەختیشی کردەوە لەوەی حزبی دیموکرات رێکخراوێکی بنکەفراوان و تۆکمەیە.  

 
بنکەکانی پشتگیری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

 
٨- قاسملۆ گوتی کە ئەو ٨ تا ١٢ هەزار شەرکەری مەیدانی هەیە و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکانی سنوردارن، ئەو دەتوانێت زۆر زیاتر لەو ژمارەیە کۆ بکاتەوە، راشیگەیاند لە نێو کوردەکانی ئێران راکەبەری کاریگەری ئەوتۆی نیە " ٨٠% ی خەڵک لە گەڵ ئەون".

کەم نرخاندنی خۆشی بۆ دۆخەکە لە عێراق نەشاردەوە " لە ئێران شتێکی هاوشێوەی کوردێکی وەک تەها مەعروف وەک جێگری سەرۆک یاخود وەزیری کوردمان نیە"، هەروەها ئەو ژمارە زۆرەی جاش لای ئێمە نیە.


٩- لە داواکاریەکەی بۆ " پشتگیری سیاسی و مۆراڵی" ئەمریکا قاسملۆ رونیکردەوە داوای پارە و چەک ناکات.، گوتی " بێگومان هەمو کەسێک زیاتری دەوێت، بەڵام ئێمە زۆرمان هەیە".  رایگەیاند کە حزبی دیموکرات لە ساڵانی رابوردودا توانیویانە چەکی زۆر لە چەکداران و پاسدەرانی ئێران بگرن. قاسملۆ نەیدەویست باسی وردەکاری سەرچاوە داراییەکانی بکات، تەنها گوتی " هەر خێزانێک لە کوردستان ئارەزومەندانە پشکی خۆی پێشکەش دەکات". لە درێژەی قسەکردنەکەدا دەرکەوت حزبی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رێگەی قاچاخەوە پارەیان دەست دەکەوێت.  

 
قاسملۆ گوتی ئەو تەنها ٣% باج  لە بازرگانی کاڵاکانی نێوان عێراق و ئێران وەردەگرێت، لە بەرامبەر " زیێ‌تر لە ٢٠% باج کە تاڵەبانی لێیان دەسێنێت". نمونەی ئەو کاڵانەی بۆ ئێران دەبرێن ریزبەند کرد، وەک ویسکی، ڤیدیۆ، ئەوانەشی بۆ عێراق دەبرێن وەک فەرش و فستق. پێشوتر چا لە عێراقەوە دەهێنرا و شەکر لە ئێرانەوە، بەڵام دواتر چا و شەکریش لە عێراقەوە بۆ ئێران دەهێنران. قاسملۆ گوتی لە تاڵەبانی پرسیوە ئەگەر سەڕجاوە داراییەکانی وشک بن چەن دەتوانێت خۆی رابگرێت، تاڵەبانی لە وەڵامدا پێی وتوە: " دو مانگ".  قاسملۆ گوتی لە دۆخێکی لەو جۆرەدا ئەو دەتوانێ بە لایەنی کەمەوە بۆ دو ساڵ بەردەوام بێت.


١٠- قاسملۆ دۆخی کوردستانی ئێرانی بە جێگیر وەسف دەکات، بە واتایەکی تر زۆر یا کەم وەک دۆخی ساڵی ١٩٨٠ ەیە کاتێک حزبی دیموکرات کۆنترۆڵی شارەکانی لەدەستدا و شەری بەرەنگاربونەوەیان گۆری بۆ تەکتیکی شەری گەرێلا. ئێرانیەکان ئێستا کۆنترۆڵی شارەکان دەکەن و رێگا سەرەکیەکانی نێوان شارەکان لە سەعات ٨ ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە لە ژێر کۆنترۆڵیاندایە و حزبی دیموکرات بەشەو کۆنترۆڵیان دەکات. قاسملۆ راشیگەیاند دەرباری ئایندە گەشبینە چونکە کوردستانی ئێران پشتگیری تەواوی دەکەن. قاسملۆ گوتی ئامادەیە بۆ ٢٥ ساڵ لە شاخەکان بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر خومەینی زو بمرێت ئەوا دۆخی تەهران زۆر بەخەستی تێکدەچێت، باری ئابوری ئێران جەنجاڵێکی بێ سەروبەرە.

 
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا ئەو یاخود تاڵەبانی و بارزانی کۆنترۆڵی زیاتر شوێنیان کردوە، قاسملۆ گوتی سێ ساڵ پێشتر ئەو کۆنترۆڵی زۆرتری هەبو، بەڵام ئێستا کوردەکانی عێراق شوێنی زۆریان بە دەستەوەیە، هۆکارەکەشی شێکردەوە، گوتی هۆکار ئەوە نیە من وەزعم خراپ بێت بەپێچەوانەوە دانم بەخۆدا گرتوە، هۆکارەکە ئەوەیە بۆ رژێمی بەغدا لە سێ ساڵی رابوردودا دۆخئ کوردستان عێراق زۆر بە توندی خراپ بوە.

 
باسی لەوەش کرد کە چەند ساڵێک پێشتر کاری کردوە تا تاڵەبانی و سەدام بەیەکەوە درێژە بە دانوستانەکانیان بدەن، بەڵام پرۆسەکە بەردەوام نەبو.

ماویەتی...

 


PM:11:42:05/12/2019