عێراق.. بنكەیەكی تری ئەمریكاییەكان بۆردوومان كرا

ئەمشەو پێنج شەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد کە بنەکەیەکی سەربازی ئەمریکییەکانە لە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو دوو مووشەكی جۆری مۆرتەر ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراوە، هیچ زیانێكیان لێنەكەوتۆتەوە و تاوەكو ئێستا دەرنەكەوتوە كە سەرچاوەی هاتنی موشەكەكان كوێ‌ بووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی سێ شەممە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە بنەکەیەکی سەربازی ئەمریکییەکانە لە پارێزگای ئەنبار.

 

هاوکات ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئەم بنکە سەربازییەی کرد، دوو هەفتە پێش ئێستاش مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەم بنکە سەربازییەی کرد و لە هەردوو سەردانەکەدا بەرپرسانی عێراق ئامادەنەبوون لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەیدا لەو بنکەیەدا کۆببنەوە.

 

هەروەها بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكەوێتە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین و ٨٠ كیلۆمەتر لە باكووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.




AM:09:43:06/12/2019