ئاسایش: بکوژانی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

ئەمڕۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بکوژانی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران". 

 

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن کە گەنجەکەی تەکیەیەان کوشتووە، هاوکات لەگەڵ ئاسایشی راپەڕین چوار کەسەکەیان دەستگیرکردووە کە سێ چەکیان پێبووە (کڵاشینکۆفێک و دوو دەمانچە) کە تاوانەکەیان پێئەنجامداوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوو شەو لەمەوبەر لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی (پشتیوان) لەنێو دوکانەکەی خۆیدا کوژرا، دواى دەستگیرکردنى تۆەمتبارانى روداوەکە، ئاسایشى رۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکات کە پاش کۆتایى هاتنى لێکۆڵینەوەکان رەوانەى پۆلیس دەکرێن.

 
 


AM:11:26:06/12/2019