کەوەر سەوزە خۆشەویستەکە و سوودەکانی

جگە لە سوودە تەندروستییەکانی، سەوزەی کەوەر لە پیشەسازی دروستکردنی کەرستەی جوانکاری بەکاردەھێنرێت.


سوودەکانی بریتیین لە:


_ سەوزەی کەوەر لە ماددەی ئاسن پێکھاتووە، بۆیە زۆر بەسوودە بۆ خانمانی سکپڕ.

 

_ ئەگەر ھاتوو ئەم سەوزەیە بە ڕێکوپێکی بخورێت دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی بیرەوەری.


_ بەھۆی بوونی ماددە ڕیشاڵەکان، سەوزەی کەوەر کەناڵی ھەرس دەپارێزێت لە دروستبوونی گازەکان و ئەستوربوونی سک و گرژبوونی گەدە، سەرەڕای ئەوەیش گورچیلەکان بەھێزدەکات و یارمەتی زۆر میزکردنەوە دەدات.


_ ڕۆڵێکی باشی ھەیە لە بەھێزکردنی بینایی چاوەکان، پارێزگاری لە تۆڕی چاو دەکات کاتێک بەر تیشکی ڕۆژ دەکەوێت، ھەروەھا ناوەوەی چاویش لە ماددە بێگانەکان پاکدەکاتەوە.


_ کەوەر یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە کێشی لەشیان کەمدەکەنەوە، بەھۆی ئەوەی زیندە چالاکییەکان خێرادەکات و وادەکات مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ ھەست بەتێربوون بکات.


_ زۆر بەسوودە بۆ بەھێزبوونی ئێسکەکان، ھەروەھا مرۆڤ لە پووکانەوەی ئێسک و ڕۆماتیزم دەپارێزێت.


_ بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەردە ڕێوییان ھەیە، ھەروەھا ڕێگە لە پەیدابوونی کرێشک “تۆشکە” دەگرێت و تاڵەکانی پرچیش بەھێز دەکات.



AM:11:47:06/12/2019