واشنتن چوار بەرپرسی عێراقی سزادا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند" كە بە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و گەندەڵییەوە سزا لەسەر چوار لێپرسراوی عێراقیدا دەسەپێنن".

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" سزاکان بەهۆی سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و گەندەڵییەوە سەپێندراوە بەسەر ئەو چوار بەرپرسە عێراقییە، کە سیانیان سەرکردەی گروپە سەربازییەکانی نزیک لە ئێرانەوەن، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت".

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە داوایان لە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەیان کردوە ناوی ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی بخەنە لیستی سزاکانی ئەمەریکاوە.

 
 
 


PM:08:14:06/12/2019