لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی بەغدا ١٨ کەس کوژران
ڤیدیۆی تەقەکەران

لە بەغدا لەسەر پردی سەنەک نزیک مەیدانی تەحریر چەند ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لەو تەقەکردنەدا ١٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەس برینداربوون.

 

میدیاکان بڵاویان کردەوە کە تەقەکەران ئۆتۆمبیلی مەدەنیان بپێبووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەقەکەران ئەو میلشیا شیعانەن کە دۆستی ئێرانن، لەم ڤیدیۆیەشدا بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە چەکدارەکان ئۆتۆمبیلی پیکاب و پاسی مەدەنیان پێییە. وەک لە ڤیدیۆکەدا ساتی پاشەکشەی هێزە دەردەکەوێت کە دوای تەقەکردنیان لە مەیدانەکە پاشەکشە دەکەن.

 



AM:08:33:07/12/2019