ئەو خۆراکانە کامانەن کە تووشبوانی شەکرە دەبێت بیخۆن..؟

نەخۆشی شەکرە دو جۆری هەیە، شەکرەی جۆری یەکەم لەهەمو تەمەنێکدا رودەدات، بەڵام شەکرەی جۆری دوەم بەگشتی کەسانی سەرو 40 ساڵ توشدەبن و کەمتر لە منداڵ و هەرزەکاردا رودەدات.

 
پسپۆران پێیانوایە، شەکرە کاتێک رودەدات کە پەنکریاس ئینسۆلین بەرهەم ناهێنێت، بەبێ ئینسۆلین شەکر لەرێگەی خوێنەوە دەچێتە ناوخانەکانەوە و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە دەکرێت لە رێگەی خواردنەوەی رێژەی شەکریان دابەزێنن بە گرنگیدان بە خۆراکانە.


یەکەم: میوە مزرەکان
وەکو پرتەقاڵ، سندی، ترێ، کاریگەری ئەرێنیان دەبێت لەسەر هاوسەنگکردنی شەکرە و کۆلیسترۆڵی جەستە.


دووەم: شوکولاتەی رەش
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی بڕێکی کەم لە شوکولاتەی رەش ئاستی شەکرە دادەبەزێنێت.


سێهەم: زەیتی زەیتون
بەگشتی بۆ هەمو کەسێک بەسودە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەمیان هەیە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، رێژەی شەکری جەستە هاوسەنگ دەکات.


چوارەم: سەوزەوات
رێژەی شەرکری جەستە کەم دەکاتەوە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵەوەیە، پێویستە رۆژانە 200 گرام بخۆن.


پێنج: دارچینی
هەستیاری ئینسۆلین باشتر دەکات، شەکری خوین دادەبەزێنێت، دەتوانیت لەگەڵ ماست یان شۆفان بیخۆیت.

 
شەشەم: بێری
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی بێری هەستیاری ئینسۆلین باشتر دەکات، بەو واتایەی خانەکانی جەستە زیاتر چالاک دەبن بۆ بەرهەم هێنانی ئینسۆلین.

 




AM:11:21:07/12/2019