بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یه‌ك له گیراوانی ئه‌مدواییانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنه، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی رژێمی ئیسلامی‌دا گیانی له ده‌ست دا و ته‌رمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێ داوه.
ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" یەکێک لە دەستەبسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری سنە بە ناوی "كاوه ویسانی" لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران‌دا گیانی لە دەست داوە".
هەنگاو ئاشکراشیکردووە" كاوه ویسانی دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی سوپای پاسداران گیانی له ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك گوندی باوه‌ڕێزی سه‌ر به سنه فڕێ دراوه".
بەپێی زانیارییەرکان، کاوە وەیسانی خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە بووە. تەرمی ناوبراو ئەمڕؤ لە گۆڕستانی بەهشتی محەمەدی شاری سنە بەخاک دەسپێردرێت.
بەوتەی شایەتحاڵان ئاسەواری شکەنجە بە سەر جەستەی کاوەی وەیسانی دیار بووە و جەستەی بەتەواوەتی شین بووەتەوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای خۆپێشاندانه‌كان زیاد له هه‌زار هاووڵاتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرتووه و سه‌رجه‌میان تووشی ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر بوونه‌ته‌وه له‌ناو گرتوخانه و هه‌فته‌ی رابردوو له نزیك مه‌ریوان پێنج ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه كه ناویان له‌ناو گیراوه‌كانی مه‌ریواندا بووه و دوای كوشتن‌یان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، ته‌رمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێ داون.