له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراکی به‌یانیاندا هه‌موو ڕۆژێ خواردنێکی دیاریکراو بخۆیت .. بۆنمونه کاریگه‌ری زۆری هه‌یه به‌به‌رده‌وامی له‌زه‌مه‌نی گه‌نجێتیدا .
بۆ مرۆف و به‌رگه‌گرتنی له‌پیربوون ،لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی تازه ده‌ری ده‌خات ، که‌هه‌ندێ خواردنی بژیه‌نی کاریگه‌ری هه‌یه له‌به‌رگریکردن ،
له‌پیربوون که‌ئه‌توانرێت له‌گه‌ڵ ژه‌مێکی نان خواردن بخورێن ..گرنگترینی ئه‌و ماده خۆراکیانه که‌به‌رگری ئه‌که‌ن له‌پیر بوون له‌ڕۆژنامه‌ی هۆفینگ پۆست‌دا .
هاتوه ئه‌مانه‌ن :-
1- ئاڵ‌و باڵ‌و
هه‌رجه‌نده ئه‌م میوه‌یه قه‌باره‌یه‌کی بجووکی هه‌یه ،به‌ڵام زۆر به‌که‌ڵکه و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ی (بولیفنون )له‌و مادانه‌یه که‌دژ به ئه‌کسیده‌کانه ..
یارمه‌تیده‌ره بۆ کارامه‌یی و جوڵه ، به‌کارهێنانی به‌به‌رده‌وامی ئه‌بێته هۆی پاراستنی مرۆف له‌نه‌خۆشیه‌کانی ..دڵ و ..ژێرپه‌نجه‌و .. شه‌کره..
له‌و لێکۆڵینه تازه‌یه‌دا که‌له‌کۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ له‌ئه‌مریکا کراوه .. سه‌لماندیان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئاڵ وباڵ و ئه‌خۆن به‌به‌رده‌وامی ،
یاخود میوه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی .. که‌متر تووش ئه‌بن به‌جه‌ڵته‌ی دڵ ، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نه‌یان خواردوه .
2- هاڕاوه‌ی هه‌رزن ..کیلۆکس
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا ، ئاماژه دراوه به‌ڕۆڵی کیلۆکس له‌دابه‌زاندنی کۆلیسرۆل له‌خوێن ، خاوه‌ن ڕیشاڵی تایبه‌تیه توانای تواندنه‌وه‌ی هه‌یه ، یارمه‌تیده‌ره ،
بۆ له‌ناوبردنی کۆلسترۆلی زیان به‌خش ، شانه‌کان ئه‌پارێزێت له‌فه‌وتان ، یارمه‌تی پێست ده‌دات و ئه‌یپارێزێت له‌جرج و لۆجی و ڕوخسار جوان ئه‌کات .
3- هێلکه
ئه‌گه‌ر جی زۆر گومان هه‌یه له‌وه‌ی که‌هێلکه هۆکاره بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کۆلسترۆل له‌خوێندا ، به‌ڵام له‌م لێکۆلینه‌وه‌یه‌دا سه‌لمێنرا ئه‌و ،
که‌سانه‌ی ته‌ندروست باشن ئه‌توانن ڕۆژانه هێلکه‌یه‌ک بخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیج زیانێکیان پێ بگات ،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێلکه پڕه له‌فیتامینه‌کان وه‌کو فیتامین B12...B6...B5..B2..B1 و پڕه له‌پڕۆتین و کولین و ترشی فولیک ،
کولین یارمه‌تی ده‌ره له‌پارێزگاریکردنی زاکره‌ی مرۆف و به‌هێز کردنی بینین .
4- جای سه‌وز
زۆربه‌ی جۆره‌کانی جا ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده دژه ئۆکسیده‌کان ، جای سه‌وزیش پێکهاته‌یه‌کی تیایه به‌ناوی EGSG ئه‌م ماده‌یه جرج و لۆجی ..
پێست ڕائه‌گرێت و یارمه‌تی دروست بونی خانه‌ی تازه ئه‌دات بۆ پێست و به‌جوانی ئه‌یهێڵێته‌وه ، له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی جای سه‌وز ..
یارمه‌تیده‌ره له‌پاراستنمان له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، وه رێکخستنی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌خوێندا و پاراستنی ریخۆڵه‌کان له‌هه‌وکردن .
5- هه‌نار
ئه‌و که‌سانه‌ی که جای سه‌وز ناخۆنه‌وه .. ئه‌توانن شه‌ربه‌تی هه‌نار بخۆن ، له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی داوه که خواردنه‌وه‌ی کوپێک شه‌ربه‌تی هه‌نار ،
ڕۆژانه ..ڕوخسارێکی جوان ئه‌به‌خشێت به‌مرۆف .. پێست ئه‌پارێزێت له‌جرج بون .. و دڵ ئه‌پارێزێت مرۆف هێمن ئه‌کاته‌وه .
6- لیمۆ
خواردنی ئه‌م جۆره میوه‌یه به‌گوێره‌ی پێکهاته‌که‌ی هه‌ست به‌تێر بون ئه‌که‌یت ، و یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێشی مرۆف ئه‌دات ، سودی هه‌یه بۆ جوانکردنی ،
ڕوخسار.. و ئه‌یپارێزێت له‌جه‌وری و به‌کتریا ،وه که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کۆلسترۆل و پاراستنی توش بون به‌نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ..
هه‌میشه پزیشکه‌کان ئاگادارمان ئه‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی له لیمۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌رماندا نه‌خۆین .