مایك پۆمپیۆ لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد هاتە دەنگ

ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە توتێکیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری باشوور بەغداد هاتە دەنگ و وتی" پێویستە بەرپرسانی عێراق لێپێچینەوە لەبکوژانی خۆپیشاندەران و پەلامارەکەی دوێنێ شەوی بەغداد بکەن".

 

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" له‌ چوارچێوه‌ی‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كانمان به‌به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاساییمان رێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سزادانی‌ ئه‌و عیراقییه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ی‌ داهاتی‌ گشتی‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌دزن و خۆپیشانده‌رانی‌ ئاشتیخواز ده‌كه‌نه‌ ئامانج".

 

پۆمپیۆ دەشڵێت" پێویستە حکومەت و سەرکردەکانی عیراق لێپێچینەوە لەئەنجامدەرانی هیرشەکانی دوینێ شەوی سەر خۆپیشاندەرانی بەغداد بکەن و بیاندەن بەدادگا".

 

ماوەی چەندین هەفتەیە، هەزاران خۆپیشاندەری عێراقی رژاونەتە شەقامەکانی بەغداد و مەیدانی تەحریر کە داوای لەرەگ و ریشە هەڵکێشانی گەندەڵی و بەدادگا گەیاندنی بەرپرسان دەکەن.

 
 


PM:07:01:07/12/2019