سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی مانگۆ بزانە

مانگۆ یەکێکە لە میوە بەتام و بەسوودەکان، کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.


بەهۆی دەوڵەمەندی مانگۆ بە ڤیتامینەکان و ماددە گرنگەکان، چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، سوودەکانی مانگۆ بریتیە لە.


مانگۆ دەوڵەمەندە بەڤیتامین E، چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوکەسانەی لاوازی سێکسیان هەیە، هەروەها ئەو هۆرمۆنانە رێکدەخات کە بەرپرسە لە لایەنی ئارەزووی سێکسی پیاوان و خانمان دەکات.


مانگۆ سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشی لەشیان دادەبەزێن، و وەک وزە بەخشێک وایە و چەندین ڤیتامینی گرنگ دەبەخشێت بە جەستە.


رێژەی کۆڵسترۆڵ لە خوێندا رێک دەخات، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە، و پارێزگاری دەکات لە بەرزبوونەوی فشاری خوێن و دڵ لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت.


مانگۆ دژە ئۆکسیدە و رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، هەروەها رێژەی شەکری خوێن رێکدەخات، و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.


مانگۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، پارێزگاری دەکات لە چاوەکان و بەهێزیان دەکات، هەروەها مانگۆ ئەتپارێزێت لە زیانەکانی تیشکی خۆر و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت کە هۆکارە بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

 


PM:07:05:07/12/2019