له سهرهتای ئهم ههفتهیهی بازاڕی بۆڕسهوه، نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له بهرزبوونهوه كردووه و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەک شەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٣٧ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.