دواین مووچەی فەرمانبەران لەم ساڵدا دابەش دەکرێت

لەم مانگی ١٢یەدا، كە دوایین مانگی ساڵی دارایی ٢٠١٩ یە، دوایین مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران دابەش دەكرێت و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی لە چارەنووسی مووچەی مانگەكانی (١٠و ١١و ١٢) نەداوە.

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ یەكشەممە ٨ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩ موچەی مانگی ئەیلولی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت". 

 

سەرچاوەکە وتیشی"  سبەی دوو شەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ موچەی مانگی نۆی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، هەروەها رۆژی سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.


بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی ١٣ ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره‌، "واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ٢٢.٦٧ دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی".   


 

 
 


AM:09:18:08/12/2019